ناوی زیاتر لە دوو ملیۆن خوێندکار بۆ وەرگرتنی دەرماڵە تۆمارکرا

لە عێراق ناوی زیاتر لە دوو ملیۆن خوێندکار  بۆ وەرگرتنی بڕە پارەیەکی مانگانە تۆمارکرا.

کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، ناوی زیاتر لە دوو ملیۆن خوێندکار تۆمارکراوە تا لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 بە شێوەی مانگانە بڕێک پارە وەربگرن.

بەپێی وتەی ئەو وتەبێژە، ناوی ئەو ژمارە خوێندکارە پێداچوونەوە و وردبینی بۆ کراوە و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە، بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە بکرێت.

لە یاسای بودجەی ساڵی 2023 بڕێک پارە بە شێوەی مانگانە بۆ  خوێندکاران تەرخانکراوە، بۆ خوێندکارانی قۆناغی بنەڕەتی 30 هەزار دینارە و بۆ خوێندکارانی ناوەندی و ئامادەییش 50 هەزار دینارە.

پارەکە لە رێگەی هەژماری بانکییەوە حەواڵەی بەخێوکەری خوێندکارەکە دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند وڵاتێک هەنگاوی نوێ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ سوریادا دەگرنەبەر

دوای ئەوەی تورکیا وەک یەکەم وڵات، دوبارە باڵیۆزخانەکەی لە سوریادا کردەوە، هاوکات چەند وڵاتێکی تریش لەنێویاندا عێراق، رایانگەیاندوە…
Total
0
Share