پڕۆژەیەکی کارەبا لە دەربەندیخان جێبەجێدەکرێت

لە قەزای دەربەندیخان پڕۆژەیەکی کارەبا بە بڕی زیاتر لە (179) ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌بڕی زیاتر له‌ (179) ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له دەربەندیخان جێبه‌جێده‌كرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ ( دانانى تۆڕى رووناكى بۆ شەقامى سەرەکى لە تونێلەکە تا ناو بازاڕى دەربەندیخان ) له‌لایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای دەربەندیخان سەرپەرشتى دەکرێت.

‌بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ 179 ملیۆن و 287  هەزار دینار، له‌لایه‌ن كۆمپانیای روانین جێبه‌جێده‌كرێت و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 170 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو ببێت.

 

بابەتی پێشتر

رێگری لە مامۆستایانی ناڕازی دەکرێت بچنە بەغداد

بابەتی دواتر

چین ڤیزا لەسەر شەش وڵات هەڵدەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەسێك كەوتە بیرێكەوە و خنكا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە كەسێكی تەمەن 38 ساڵ كە فەرمانبەربووە لە مەرزی باشماخ…
Total
0
Share