سەرۆکی هەرێمی کوردستان: به‌ره‌نگاری هه‌موو توندوتیژییەک دژی ژنان دەبینەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، “له‌ ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌ره‌نگاری هه‌موو توندوتیژی و پێشێلكاریی و ده‌ستدرێژییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان و مافه‌كانیان ده‌بینه‌وه‌”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ئاماژەی بەوەکرد، “هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ كه‌مپه‌ینی 16 ڕۆژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، هاوکات لێبڕاوانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر جۆره‌ توندوتیژییه‌ك دژی كچان و ژنان و هه‌راسانكردنیان له‌ هه‌ر كوێ و به‌ هه‌ر پاساوێك بێت، ده‌وه‌ستینه‌وه”.

ئەوەشی خستەڕوو، “له‌م ڕۆژه‌دا یادی هه‌موو ئەو ژنانە دەکەینەوە کە سته‌میان لێكرا و لەبەر ڕەگەز و جیاوازییان ژیانیان لێ سەندرایەوە، هیچ شتێک دادی ئازاری گەورەی خێزان و دایک و باوکانی ئه‌و قوربانییانه‌ نادات، بەڵکو تاكه‌ دڵنه‌وایی بۆ ئه‌وان ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ری بۆ قوربانییان جێبه‌جێبكرێت، هه‌روه‌ها به‌ پێزانینه‌وه‌ له‌ ڕۆڵی خانمانی چالاكوان و مامۆستایانی ئایینی و هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌ڕوانین كه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، بۆ باشتركردنی دۆخی ژنان كار ده‌كه‌ن”.

لە کۆتایدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، “له‌م یاده‌دا پابه‌ندیمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ ئیراده‌یه‌كی پته‌و و به‌ جددی به‌ره‌نگاری هه‌موو توندوتیژی و پێشێلكاری و ده‌ستدرێژییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ ژنان و مافه‌كانیان ده‌بینه‌وه‌، له‌ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و نێوده‌وڵه‌تیش به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌رگیز له كار و هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و دادپەروەر و یەکسان کۆڵنادەین”.

بابەتی پێشتر

پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی كۆڕەك تیلیكۆم راگیرا

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: نمەباران چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارەسەری كێشەی مووچە راگەیەندرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە خشتەكانی بودجەی ئەمساڵدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بابەتی خەرجیی كرداری( ئینفاقی فیعلی)…
Total
0
Share