دوبەی میوانداری کۆنفڕانسی وەبەرهێنانی عێراق دەکات

سەرەتای مانگی داهاتوو، دوبەی میوانداری کۆنفڕانسی وەبەرهێنانی عێراق دەکات.

رۆژنامەی ئەلخەلیجی ئیماراتی، بڵاویکردووەتەوە، ئەنجومەنی بازرگانیی عێراقی بەریتانیانی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێک لە دوبەی دەکات لە 7-8ی کانوونی دووەمی داهاتوو، بە ئامانجی پتەوکردنی هاوبەشی و بزوێنەری گۆڕانکاریی ئابووری لە عێراق.

د.سانی بن ئەحمەد، وەزیری دەوڵەت بۆ بازرگانی دەرەوە، لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا وتارێک بە ناونیشانی “بنیاتنانی ئایندەیەکی بەردەوام”پێشکەش دەکات، .

عەبدوڵڵا ساڵح، یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی ئابووری بۆ کاروباری بازرگانیی دەرەکی ڕایگەیاند: لەگەڵ هاوڕێکانمان لە عێراق و ئەنجومەنی بازرگانیی عێراق تاوتوێی هەوڵە هاوبەشەکان دەکەین بۆ یارمەتیدانی وڵات لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەدا.

کۆنفڕانسەکە ئەو کۆمپانیایانە کۆدەکاتەوە کە لە بواری بازرگانیدا کاردەکەن، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنان بە ئامانجی پاڵپشتیی پیشەسازی گەلی عێراق.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیدارەی کۆنفڕانسەکە، گەشەی بەرچاوی بازرگانی نێوان ئیمارات و عێراق لە ساڵی 2022 دا %60 ی تێپەڕاندووە، ئەوەش پەرەسەندنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات پشتڕاست دەکاتەوە.

ئەم چالاکییە پێگەی ئیمارات وەک ناوەندی بازرگانی سەرەکی عێراق پشتڕاست دەکاتەوە، هەروەها رۆڵی پەرەسەندنی وڵاتەکە لە ئاسانکاریی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان پیشان دەدات.

ئیمارات وەک شوێنی کۆبوونەوەی هەمووان لە بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکاوە تا هیندستان و تورکیا و عێراق و کەنداو سەیر دەکرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت

بابەتی دواتر

برایەکی شاسوار عەبدولواحید بە چوار ساڵ زیندانیکردن سزادەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د.نەرمین مەعروف: چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ تەیف سامی بۆ گفتوگۆی کێشەکانی لیستی مووچە بێتە هەرێمی کوردستان

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەفدێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتی تەیف…
Total
0
Share