بڕیار رەشید: ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و دەشڵێت، “پێویستە بەپەلە شاندی هەرێم دانوستانەكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراق لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بۆ مووچە نەدراوەكان دەستپێبكەن.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق پێیراگەیاندنم ناردنی كۆتا 700 ملیار دینار كە بڕیاری لەسەر دراوە رەوانەدەكرێت و هیچ گرفتێكی نییە و لەگەڵ دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی عێراقدا ئەو 700 ملیار دینارە دەنێردرێت.
راشیگەیاند، كێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان پێویستی بە چارەسەری ریشەیی هەیە ئەوەش جێبەجێكردنی یاسای بودجەیە.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە بۆ ئەو سێ مووچە نەدراوەی ئەمساڵ دەبێت هەرێم جارێكی دیكە دانوستانەكانی دەستپێبكاتەوە و داوای سێ 700 ملیار دیناری دیكە لە عێراق بكرێت بەو پێیەی ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە.

بابەتی پێشتر

هۆكاری كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە كەشناسيی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی: داوا لە خوێندکاران دەکه‌ین ڕێگه‌نه‌دەن گردبوونەوە و نارەزاییەکانیان به‌ لاڕێدا ببرێت

مه‌‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی یەکێتی لە ڕوونکردنەوەیەکدا داوا لە خوێندکاران دەکات ڕێگه‌نه‌دەن گردبوونەوە و ناڕەزاییەکانیان به‌ لاڕێدا ببرێت و…
Total
0
Share