بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار رێكارێكی نوێی دەركرد

بانكی ناوەندیی عێراق رێكارێكی نوێی بۆ بانكەكان دەركرد كە تایبەتە بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە هاوڵاتییان.

بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق تێیدا هاتووە و ئاراستەی بانكە مۆڵەتپێدراوەكان كراوە داوای لێكردوون لە فرۆشتنی دۆلار بە هاوڵاتییان پابەندبن بە نرخی فەرمی بە هاوڵاتییان.

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، نرخی ھەر دۆلارێك بە 1320 دینار بدرێتە هاوڵاتییان واتا 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بگاتە دەست هاوڵاتییان.

ئەم رێكارانەی بانكی ناوەندیی عێراق دەریدەكات بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دینار و هاوڵاتییان بە نرخی فەرمی دۆلار بگاتە دەستیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەفسەرێکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە پۆلیسێکی دارستانیداوە و بە سەختی برینداریکردووە

بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگە پارێزیی سلێمانی ئاشکرایکردووە، کۆمەڵێک ئەفسەری پۆلیسی ناوخۆ و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە کاتی…
Total
0
Share