قوباد تاڵەبانی: هەوڵ دەدەین رێگاچارە بۆ پێدانی مووچەی مامۆستایان بدۆزینەوە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە.

لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند، سلێمانی شاری رۆشنبیرییە و ئەم پێشانگایەش جموجۆڵی شارەکە زیاد دەکات و جوانییەکانی بە خەڵکانێکی زیاتر دەگەیەنێت.

لەبارەی پرسی مووچە و بایکۆتی مامۆستایانەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، کاری هەموومانە وابکەین بە زووترین کات رێگاچارە بۆ مووچەی مامۆستاو فەرمانبەرانی هەرێم بدۆزینەوە.

وتیشی، هەرێم بەو مەرجانەوە پابەند بووە کە لە یاسای بودجە ئاماژەی پێکراوە و پێویستە بەغدادیش پابەند بێت و پارەی مووچە بنێرێت.

قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بە ئەوەش کرد، سەردانی یەکێتی لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆلای لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت، وەکو ئەوەی لە کۆنگرەی پێنجی یەکێتیدا بڕیاری لێدراو بە سەردانکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیپێکرد.

 

بابەتی پێشتر

لەبارەی میوەی لەکیسەکراو هۆشداریی بە دایکان و باوکان دەدرێت

بابەتی دواتر

هەینیی رەش، رۆژی سپیی کڕیاران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share