پێنجەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب كرایەوە

بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی پێنجەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب كرایەوە.

پێشانگاكە بە بەشداری زیاتر لە 200 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی و بیانی لە 20 وڵاتی جیهانەوە و خستنەڕووی هەزاران کتێب و ناونیشانی جیاواز بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

رێوڕەسمی كردنەوەی پێشانگاكە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران بەڕێوەچوو.

پێشتر حەسەن رەحیم، بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و رێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشانگاكە رۆژانە کاتژمێر 9 بۆ 6ی ئێوارە، لە پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی لە تاسڵوجە بەڕێوەدەچێت و، بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاس دابینکراوە بۆ ئەوەی هاوڵاتییان و سەردانکەران بۆ پێشانگاکە بگوازنەوە بەجۆرێک لە باخی گشتییەوە هەتاکو پێشانگاکە و لەوێشەوە هەتاکو فولکەی ئاسکەکە بە درێژایی کاتەکە هاوڵاتیان دەگوازنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەکەی ئەمڕۆوە هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو روویداوە؟

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە.  سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share