لافاوەکەی هەولێر قوربانی لێکەوتەوە

بەهۆی لافاوەوە لە سنووری هەولێر شوانێک خنکا.

بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، لە گوندی شێخە لاس لە دەڤەری مەلا قەرە سەربە قەزای مەخمور هاوڵاتییەک خنکا.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو هاوڵاتییەی خنکاوە شوانکارەیە و پاش گەڕانێک تیمەکانی بەرگریی شارستانیی تەرمەکەیان دۆزییەوە.

لە درەنگانی شەوی رابردووە و شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین رووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و لافاو لەچەندین شوێن بەتایبەت سنووری هەولێر و ناوچەکانی گەرمیان دروستبوو، ئاو چووە نێو چەندین ماڵەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەگەر خوێندنگەکان بکرێنەوە دەبێت بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان بێت

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر پرۆسەی…
Total
0
Share