هەڤاڵ ئەبوبەکر: لە خزمەت و خوێندندا شەڕی ئیرادە نییە، شەڕی ئیدارە هەیە

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، خزمەت و خوێندندا شەڕی ئیرادە نییە، شەڕی ئیدارە هەیە، دەبێت هەموومان پێکەوە ئەم شەڕە بکەین و کاربکەین، تێبکۆشین؛ باری کەچ و کەوتوو خواری بەڕێوەبردن و دراوو دارایی و ئابوریی؛ ڕاستبکەینەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە رایگەیاند، چۆن خوێندن و خزمەت نابێت بووەستن، بەهەمان شێوەیش نابێت ژیان و بژێویی و ئاسایش و بەرژەوەندیی گشتیی و سەروەریی یاساو دادپەروەریی و دەرفەتی یەکسان و خستنە سەرکاری توانست و هەناسە و خوێنی نوێ بۆ جەستەی دەوڵەتداریی و دامەزراوە گشتییەکانیش بووەستن.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە بە زوترین کات بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەبەشداریی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەکان و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایان و وانەبێژانی ناڕازیی کوردستاندا کۆببنەوەو ڕوون و ڕاست و ڕاشکاوانە داهاتی گشتیی و مافی دارایی و موچەو پرۆسەی خوێندن تاوتوێبکەن و چارەسەربکەن، ماف و موچەو خوێندن نەکرێنە کارتی هەڵبژاردن و سازشی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان.

 

بابەتی پێشتر

پاڵاوتنەکان بۆ ڕۆناڵدۆ کۆتایی هات

بابەتی دواتر

سودانی داوای دەستلەکارکێشانەوەی سێ وەزیری رەتکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزبوونەوەی توشبوون بە شێرپەنجە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی هێنایە قسە

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، لەبارەی زۆربوونی توشبوون بە شێرپەنجە، ڕاپۆرتێك لەلایەن لیژنەی تەندروستییەوە خوێندرایەوە، ئاشكراكراوە، مانگانە سەدان…
Total
0
Share