لەهەولێر باوكێك كوڕەكەی خۆی كوشت

لە شاری هەولێر باوكێك تەقەی لە كوڕەكەی كرد و كوشتی.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا لە نزیك پردی بنەسڵاوە باوكێك تەقەی لەكوڕەكەی كردووە و كوشتوویەتی و تائێستا تەرمەكەی لەشوێنی ڕووداوەكەیە.

ئاماژەی بەوە كرد، باوكەكە چوار گوللەی تەقاندووە و تائێستا نازانرێت چەند گوللە بە جەستەی كوڕەكەوەیە، “بە وتەی چەند شایەتحاڵێك پێشتر چەند جارێك كێشە لەنێوانیاندا هەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share