کەشتییەکی تورکی بە 12 سەرنشینەوە ژێرئاو کەوت

کەشتییەکی بارهەڵگری تورکی بە 12 سەرنشینەوە لە دەریای رەشدا ژێرئاوکەوت و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی ئەو زریان و باوبۆرانەی لە رۆژی یەکشەممەوە ناوچەکەی گرتووەتەوە کەشتییەکی بارهەڵگری تورکیا لە کەناراوەکانی دەریای رەش ژێرئاو کەوتووە و دەسەڵاتداران پەیوەندییان پێوەی پچڕاوە.

بە وتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، کەشتییەکە بەهۆی بەرکەوتنی بە شەپۆلە بەهێزەکانی دەریا نوقمبووە تا ئێستاش هیچ تیمێکی فریاگوزاری نەیانتوانیوە بچنە شوێنەکە و چارەنووسی سەرنشینەکان نادیارە.

چاوەڕوان دەکرێت لە دوای ئاساییبوونەوەی دۆخی کەشوهەوا هەڵمەتی گەڕان بەدوای سەرنشینانی کەشتییەکە دەستپێبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاماری فەرمی: نیوەی بەریتانییەکان توانای دابینکردنی پارەی مانگانەیان نییە

ئامارەکانی بەریتانیا دەریدەخات، نیوەی هاوڵاتییانی بەریتانیا توانای دابینکردنی پارەی مانگانەی پێداویستییەکانی ژیان، پسوڵەی وزە و قیستەکانی خانووەکانیان نییە.…
Total
0
Share