هاتوچۆی سلێمانی لە بارەی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەهۆی ئەوەی سبەینێ پشووی فەرمییە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە ماڵپەڕەکەمان بۆ وەرگرتنی کۆد بەردەست نابێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “بەهۆی ئەوەی سبەینێ پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو هاوڵاتییانەی ئەمشەو داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ وەرگرتنی کۆد دەتوانن رۆژی سێشەممە سەردانی هاتوچۆی سلێمانی ـ بەشی مۆڵەت بکەن بەمەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان بە هەمان ئەو کۆدەی وەریانگرتووە بۆ سەردانیکردنی بەشی مۆڵەت”.

دەشڵێت، “شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی بۆ وەرگرتنی کۆد بەردەست نابێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەپێی كارنامەكەی حكومەت بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەوتی هەرێمەوە كاری پێناكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەپێی كارنامەكەی كە محەمەد شیاع سودانی كاری لەسەردەكات بڕیارەكەی دادگای…
Total
0
Share