نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم راگەیەندرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونكردنەوە لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەدات و دەشڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی (میزانی مراجعە)ی مانگی 10ی ئەمساڵی هەرێم دەكات.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی (میزانی مراجعە)ی مانگی 10 دەكات بۆ ئەوەی 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

لە چەند رۆژی رابردووشدا رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەغداد كۆتایی ئەم مانگە 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

فازڵ حاجی: ئەو پشووەی سبەینێ بۆ گەشت و سناپ کردن نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share