دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم بڕیاردەدات

دادگای باڵای فیدڕاڵی

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی سکاڵایەکەوە کۆببێتەوە کە تایبەت بە چەند ماددەیەکی ناو یاسای هەڵبژاردنی هەرێم تۆمارکراوە.

لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیدا هاتووە، سبەینێ یەکشەممە دادگاکە لەبارەی سکاڵایەکی زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە کە لە دژی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم تۆماریانکردووە.

هەردوو داواکارەکە لە سکاڵاکەدا داوایانکردووە، ماددەکانی 1 و 9 و 15 و 22 و 36 لە یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێم کە تایبەتن بە کورسی پێکهاتەکان و بازنەکانی هەڵبژاردن بە نایاسایی هەژماربکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا عێراق مووچەی مانگی چوار بۆ ھەرێمی كوردستان دەنێرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لەم ھەفتەیەدا عێراق مووچەی مووچەخۆران رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكات.…
Total
0
Share