ئێستا هۆكاری بڵاوەپێكردنی هێزی سەربازی لە كەركوك ئاشكرادەكات

لە چەند گەڕەكێكی كەركوك ژمارەیەك هێزی سەربازی بڵاوەپێكراون و سەرچاوەیەك بۆ ئێستا هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

ئەمڕۆ لە چەند گەڕەك و ناوچەیەكی كەركوك ژمارەیەك سەرباز و هێزە ئەمنییەكان لە دەوروبەری ژمارەیەك لە قوتابخانە و خوێندنگای شارەكە بڵاوەپێكراون.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڵاوەپێكردنی هێزەكان بۆ پاراستنی ناوەندەكانی دەنگدانە.

ئەمەش لەكاتێكدایە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە لە كەركوك و شارەكانی دیكەی عێراق بەڕێوەدەچێت، مانگێك و دوو رۆژی ماوە و بڕیارە لە 18ی كانونی دووەمی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”هێز بۆ توركمان دروستبكرێت”‏
ئایدن مەعروف: داوامانكردووە لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگ بە كۆتاكان نەدرێت

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراق ڕایگەیاند، داوایانكردووە ڕێگە نەدرێت لە دەنگدانی…
Total
0
Share