کەشناسیی هەرێم: رێژەی بارانبارین زیاددەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت و رێژەی دابارین زیاتردەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان هەور دەبێت بەگشتی، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەم لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، لەناوچە شاخاوییەکان کەمێک کاریگەری زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ هەینی لەئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانێکی نوێ لە دەریای سپی ناوەڕاست، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوەڕاستی هەرێم نمە باران لەکاتەکانی بەرەبەیان دەستپێدەکات رێژەی دابارین زیاد دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک تاکو کاتەکانی دواینیوەڕۆ، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

سامانە سروشتییەكان بڕی نەوتی دابەشكراو ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە رووباری خازر خنكا

گەنجێكی خەڵكی سنووری قەزای شێخان لە رووباری خازردا خنكا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایگەیاند، هاوڵاتییەك بەناوی (محەمەد خزر…
Total
0
Share