چێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی خۆی لەبارەی دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی راگەیاند

درەنگانی شەوی رابردوو سەرکردەکانی ناو هاوپەیمانێتی چێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بە دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، لایەنەکانی ناو چێوەی هەماهەنگی پشتیوانی خۆیان بۆ بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بە دوورخستنەوەی حەلبوسی راگەیاندووە

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا لایەنەکان هەر هەڵوێستێکیان رەتکردووەتەوە کە زیان بە ناوبانگ و بێلایەنی دادگای باڵای فیدڕاڵی بگەیەنێت.

لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان چێوەی هەماهەنگی سووربوونی خۆی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا راگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

لە چین ئاگر کەوتەوە و 62 کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share