ئومێد خۆشناو: مەترسییەكانی لافاو لە هەولێر كەمتربوونەتەوە

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، “مەترسییەكانی لافاو لە هەولێر كەمتربوونەتەوە، بەڵام گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا گەرەنتی ئەوە نادات كە لافاو ڕوونادات”.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، “بە خۆشحاڵییەوە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ژمارەیەك پڕۆژەی گرنگ بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو لە شاری هەولێر ئەنجامدراون و پێشبینییەكانی كەشوهەواش پێمان دەڵێن، “ئەمساڵ ساڵێكی باراناوی دەبێت و دەرباز دەبین لە وشكەساڵی كە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا دروستببیوو”.

وتیشی، مەترسییەكانی لافاو لە هەولێر كەمتربوونەتەوە، بەڵام گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا هیچ كاتێك ناتوانێت گەرەنتی ئەوە بدات كە لافاو روونادات”.

بابەتی پێشتر

خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای كۆمسیۆن كرا

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم: ئامادەین لە زووترین كاتدا هەناردەی نەوت دەستپێبكەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share