لە هەولێر باران ئاستەنگی هاتووچۆی دروستکرد

بەهۆی بارانەوە لە چەند شەقامێکی هەولێر ئاستەنگیی هاتووچۆ دروستبوو، هاتووچۆ هۆشداریی بە شۆفێران دەدات.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی بارانبارین لە رێگەى هەولێر – شەقڵاوە، ئاو کۆبووەتەوە و ئاستەنگى هاتووچۆ دروستبووە.

وتیشی، هەر بەو هۆیەوە لەو شەقامە هەتاکو  شەقامی 120 مەتریی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروستبووە.

هاتووچۆی شارەکە هۆشداریی بە شۆفێران دەدات و دەڵێت، تەرکیزیان زیاد بکەن و خێرایی کەم بکەنەوە، خۆیان لە شوێنی کۆبوونەوەی ئاو بەدوور بگرن.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆنگرە بەجێدەهێڵن

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ شەممە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کۆنگرە جێدەهێڵن…
Total
0
Share