وەزیری نەوتی عێراق: سوورین لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، “سوورین لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و لەبارەی گرێبەستی كۆمپانیا نەوتییەكانیش دەگەینە رێككەوتنێك كە لە بەرژەوەندیی هەردوولادا بێت”.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی هەرێمی كوردستمان كرد و لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پرسی نەوت و گرێبەستی ئەو كۆمپانیا بیانییانە تاوتوێكران كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن.

راشیگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان شیكردنەوەی بۆ پرسی نەوت و گرێبەستی كۆمپانیا نەوتییەكان كرد و دوای گەڕانەوەمان بۆ بەغداد و تاوتوێی ئەو گرێبەستانە دەكرێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەپێی یاسای بودجە دەبێت رۆژانە هەرێمی كوردستان 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەبكات و ئێمەش سوورین لەسەر بەرهەمهێنان و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و هەوڵدەدەین بگەینە چارەسەرێك كە لە بەرژەوەندیی هەردوولادا بێت.

بابەتی پێشتر

لەیس دلێمی: دادگای فیدراڵیی عێراق سەلماندی كە دەتوانێت یاسا بچەسپێنێت

بابەتی دواتر

لەسەر رێگای کەرکوک - سلێمانی شەش ئۆتۆمبێل پێکیاندادا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی گەیشتنی بودجە ئاشكراكرا

وادەی گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكراكرا و “زۆر نزیكە”. بەپێی میدیای فەرمیی عێراق، رۆژی…
Total
0
Share