سبەی قوباد تاڵەبانی دوو پرۆژەی گرنگ رادەگەیەنێت

سبەی كۆنفرانسی مید بۆ گەشەپێدان لە سلێمانی لەلایەن جێگری سەرۆك وەزیرانەوە رادەگەیەنرێت و بڕیاریشە تیایدا دوو پرۆژەی گرنگ ئاشكرابكات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سبەی یەكەمین كۆنفرانسی مید بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانییەوە رادەگەیەنێت لەژێر ناونیشانی (دەستپێشخەری شۆڕشی داتا و چارەسەرە زیرەكەكان) کە ئەمە یەکەمین کۆنفرانسە لەو شێوەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا ئەنجامدەدرێت.

ئامانجە سەرەكییەكانی ئەم کۆنفرانسە بریتین لە، داڕشتنی ستراتیژێك بۆ کۆکردنەوە و بەردەستخستنی داتا و زانیاری لەسەر بنەمایەکی زانستی و دروست، هەروەها بەكارهێنانی چارەسەری زیرەك بۆ كێشەكانی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان.

ئەم شۆڕشی داتایە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەوە دەستپێدەكات، ئەمەش دروستكردنی مۆدێلێكە بۆ ئەوەی دواتر لە شار و پارێزگاكانی دیكە دووبارە بكرێتەوە.

جگە لەوەش، بڕیارە جێگری سەرۆک وەزیران دوو پڕۆژەی گرنگی دیكە هەر لەو کۆنفرانسەدا رابگەیەنێت.

رێوڕەسمی دەستپێك كاتژمێر 10ی سبەی سێشەممە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

نووسەرێكی كورد بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share