جەنگی نهێنی بایرن و ڕیاڵ دەستی پێکرد

هەردوو یانەى بایرن میونشن و ڕیاڵ مەدرید شەڕ لەسەر داهاتووی ئەلفۆنسۆ دەیڤز دەکەن.

ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بەرگریکارە کەنەدییەکە بباتە ڕیزەکانییەوە و بایرنیش دەیەوێت پارێزگاری لێبکات.

هەموو ئەمە پاش ئەوە دروستبوو کە دەیڤز ڕەتیکردەوە گرێبەستەکەى لەگەڵ بایرن درێژ بکاتەوە.

گرێبەستی دەیڤز ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت و تا ئێستاش هیچ ئامادەییەکی پیشان نەداوە بۆ بەردەوام بون لە ئەڵمانیا.

بایرن ئامادەیە موچەکەى چاکبکات و سێ ساڵیش بۆندی نوێی پێشکەش بکات، ڕیاڵیش دەیەوێت بیکاتە جێگرەوەى مارسیلۆ و پێیوایە مێندی و فران گارسیا بێ سودن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشدارانی ئۆڵۆمپیادی 2020 ناچاری پشکنینی ڕۆژانە دەکرێن

وەرزشکارە بەشدارەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 لەلایەن ڕێکخەرانەوە ناچاردەکرێن، ڕۆژانە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن. بەپێی ڕێنمایی ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیاد، سەرجەم یاریزانان…
Total
0
Share