دڵنیایی لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دەدرێت

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عێراق رادەگەیەنێت، ئەگەر ئیرادە هەبێت هیچ كێشەیەك نییە چارەسەر نەبێت و دەشڵێت، “هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوت كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوتن كەگرێبەستی هاوبەشیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا هەیە”.

بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەگەر ئیرادە هەبێت هیچ كێشەیەك نییە چارەسەر نەبێت و بابەتی گرنگ لە ئێستادا دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتە و جگەلەوەش فرۆشتنی هەر بەرمیلێك نەوت پارەكەی بۆ عێراقە.

راشیگەیاند، هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوت كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوتە كە گرێبەستی هاوبەشیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share