لە کەلار ماتۆڕسوارێک گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلێکەوە لە قەزای کەلار ماتۆڕسوارێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە ماتۆڕسکیلێک لەناو گردەگۆزینەی سەر بەقەزای کەلار وەرگەڕا، بەهۆیەوە ماتۆڕسوارەکە گیانیلەدەستدا.

ئاشکراشیکرد، ئەوکەسەی گیانیلەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 1995ە.

تیمەکانی هاتووچۆ سەبارەت بە هۆکار و شێوازی رووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: بەمزووانە ژمارەیەک ناوی دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاودەکەینەوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵداین بە زووترین کات ڕێکارەکانی داەبشکردنی زەوی تەواوبکەین. لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی…
Total
0
Share