هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی ئەترووش

بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی ئەترووش.

بەیانیی ئەمڕۆ هێشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی ئەترووش لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک.

بەپێی زانیارییەکان هێرشەکە بە درۆن ئەنجامدراوە و تاوەکو ئێستا لەبارەی زیانەکانەوە هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم هێرشەکە لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، تەنها زیانی بە بۆرییەكانی ئاوی وێستگەكە گەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەوەی ئێمە داوامانكردووە دابینكردنی مووچە و گەڕاندنەوەی پاشەكەوتەكەیە”

د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “ئەوەی ئێمە داوامانكردووە ئەولەویەت دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share