پۆلیسی سۆران: تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە پەیوەندی لەگەڵ دەیان ژن دروستكردووە

پۆلیسی سۆران دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، پەیوەندی لەگەڵ دەیان كچ و ژن دروستكردووە و دواتر هەڕەشەی لێكردوون و بەكاریهێناون.

موقدەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی ناوشارەوە تۆمە‌تبارێك بەناوی (س.ص.ع.) و داواكراو لە‌لایە‌ن دادگای لێكۆڵینەوەی زاخۆ دەستگیركرا.

وتیشی، “لە‌ ئە‌نجامی لێكۆڵینەوە بۆمان دە‌ركە‌وت تۆمە‌تباری ناوبراو پە‌یوە‌ندی خۆشە‌ویـستی لە‌گە‌ڵ دە‌یان ئافرە‌ت دروستكردووە‌، دواتر ھە‌ڵساوە‌ بە‌ ھە‌ڕە‌شە‌لێكردن و بە‌كارھێنانیان”.

وتەبێژی پۆلیسی سۆران داواش لە هاوڵاتییان بە‌گشتی و ژنان بەتایبەتی دەكات هۆشیار و چاوكراوە‌بن و، بە‌شێوە‌یە‌كی تە‌ندروست تۆڕە كۆمە‌ڵایە‌تییەكان بە‌كاربھێنن، لە‌كاتی بوونی ھە‌ر كێشە‌یە‌كیشدا ئاگاداری پۆلیس بكە‌نە‌وە‌ بە‌مە‌بە‌ستی یارمە‌تیدانیان و پاراستنیان لە‌ھە‌ر پلان و ھە‌ڕە‌شە‌یە‌كی ئە‌دە‌بی و ئە‌خلاقی.

هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی ڕۆژی دووشەممە 3ی ئەم مانگە هاوژینی خۆی لە گوندی پردەشال-ی سەر بە ناحیەی وەرتێ كوشت، خۆی ڕادەستی بنكەی پۆلیسی وەرتێ كرد و لەسەر فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان بەندكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشیار زێباری: پەکەکە تیرۆریستە و پشتیوانیی سوپای عێراق دەکەین

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، پارتی کرێکارانی کوردستان”پەکەکە” تیرۆریستە. زێباری، تۆمەتباریاندەکات بە…
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداد تاوتوێكران

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداد تاوتوێكران. سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share