هەرێم كەمال ئاغا: یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە پشكی هەرێم بە رێژەی 12.67% رەوانەدەكرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە چارەسەری بنەڕەتییە بۆ كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دەشڵێت، “بە هەمواركردنەوەی یاساكە پشكی هەرێم بە رێژەی 12.67% رەوانەدەكرێت”.

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا حكومەتی هەرێم سەرنج و تێبینی لەسەر چەند بڕگەیەكی یاسای بودجە هەبوو، چونكە پشكی هەرێم وەك خۆی نەنێردرا.

وتیشی، “بەپێی زانیارییەكان رێككەوتنێك لە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كراوە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە بابەتی مووچە لە ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە”.

راشیگەیاند، لە ئێستادا پەرلەمان دەچێتە پشووی وەرزییەوە و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت، لە دوای كۆتاییهاتنی پشووی پەرلەمان یەكێك لە خاڵە سەرەكییەكان كە باسی لێوەدەكرێت هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و جیاكردنەوەی پرسی مووچەیە لە ئینفاقی فیعلی كە ئەو كات پشكی هەرێم بەپێی ئەوەی كە دیاریكراوە بە رێژەی 12.67% رەوانەدەكرێت.

بابەتی پێشتر

رێبوار تەها: مەترسیی گەورە لەسەر ئاییندەی كورد لە كەركوك هەیە

بابەتی دواتر

بایرن بەکاتی چووە پێشەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share