دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بەناردنی قەرز بۆ ھەرێم کۆدەبێتەوە

دادگای باڵای فیدڕاڵی

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە نادەستووری بوونی ناردنی قەرز بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم کۆببێتەوە.

دادگای فیدراڵی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممەی داھاتوو لەسەر سکاڵایەک کە دژی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمارکراوە کۆدەبێتەوە، تایبەت بەو دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینارەی کە بڕیاریداوە بە قەرز بدرێتە ھەرێم بۆ دابینکردنی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی ھەرێم.

سکاڵاکە لەلایەن مستەفا سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە تۆمارکراوە و داوایکردووە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بە نایاسایی هەژماربکات.

تا ئێستا لەو بڕە پارەیەی کە بڕیاربوو بۆ هەرێم بنێردرێت دوو بەشی نێردراوە و بەشێکی ماوەتەوە کە بڕی 700 ملیار دینارە.

بابەتی پێشتر

كاروان یاروەیس: پێویستە تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق درێژبكرێتەوە

بابەتی دواتر

عێراق لەبارەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوتەوە دڵنیایی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share