کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە 8 ی مانگی داهاتوو هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتاییدێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 7:00 ی بەیانی 8 ی تشرینی دووەم بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتاییدێت و قۆناغی بێدەنگیی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
بڕیارە لە رێکەوتی 9 ی تشرینی دووەم پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبکات و دوای 48 کاتژمێر و لە 11 ی مانگ دەنگدانی گشتی دەستپێبکات.