راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنووریەكان 124 كەسیان بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ئەنجامی هەوڵە بەردەوامەكانیان بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە و رێگریكردن لە بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لە ئەنجامی چاودێریكردن و بەدەستهێنانی زانیاریی ورد، لە مانگی 10ی ئەمساڵدا لە چەند ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتوودا لە شاری سلێمانی و دەوروبەری 124 تۆمەتباری بەكارهێنەر و بازرگانی ماددە هۆشبەرەكانیان دەستگیركرد،

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئەنجامدا دەستگیرا بەسەر بڕی 11 كیلۆۆو 24 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەكانی ( كریستاڵ ، هیرۆین ، تلیاك ، حەبی ترامادۆڵ و تۆوی خاشخاش ).

لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر بە ماددەكانی 25، 26 و 30 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

چەمچەماڵ.. رووداوێكی هاتوچۆ قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

بە درۆن هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی هەریر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share