ژنێکی کورد و هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریکی، وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە میسر دەستبەکاربوو.
باڵیۆزە نوێیەکەی ئەمریکا لە میسر ناوی هێرۆ مستەفا_یە لەدایکبووی شاری هەولێرە ولە تەمەنی سێ ساڵییەوە لە ئەمریکا ژیاوە.
هێرۆ مستەفا بڕوانامەی بەكالۆریوسی لە زانكۆی جۆرج واشنتۆن و ماجستێری لە زانكۆی برینستۆن بەدەستهێناوە، ئەو كاتەی بایدن پۆستی جێگری سەرۆكی ئەمریكا بوو ناوبراو راوێژکاریی سیاسیی ئەو بوو، دواتریش بووە باڵیۆزی ئەمریکا لە هندستان.