دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی هەولێر هاتەدەنگ

دژەتیرۆری کوردستان – پارتی ڕوونكردنەوەی لەبارەی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی هەولێر بڵاوكردەوە و دەڵێت، بەهۆی بۆمبی لكێندراوەوە بووە و هاوڵاتییەك بریندابووە.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا لاپەڕەی دژەتیرۆری کوردستان – پارتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی حوزەیران، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیوندای تۆکسۆن لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر لە نزیک بارەگای حیزبی سازمانی خەباتی ئێران، کەسێک برینداربوو.

وەك ڕوونكردنەوەكە ئاماژەی بۆ كردووە، بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بریندارەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و ناوی (ئەکبەر سەفەر ئەڵماس)ـە و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لەدایکبووی ساڵی 1973یە و ئەندامی حیزبی سازمانی خەباتی ئێرانە.

دژەتیرۆری کوردستان ئاشكرایكردووە كە لێکۆڵینەوەکانی دەزگا ئەمنییەکان لەبارەی تەقینەوەكەوە بەردەوامن.

ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە شاری هەولێر ڕوویدا، بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان كە لە شوێنی ڕووداوەكەوە قسەیان بۆ پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا كردووە، بەهۆی تەقینەوەكەوە چوار هاوڵاتی برینداربوون و دواتر یەكێك لە بریندارەكان گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

پیکێ جگە لە شاکیرا تووشی کێشەیەکی دیکە بووە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) سیلیساو بە زەحمەت لە ژاپۆنی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share