كەسێك بە تۆمەتی كوشتنی براكەی دەستگیركرا

پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تۆمەتی كوشتنی براكەی دەستگیركردووە، لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەلایەن هاوڵاتییانی گەڕەكی بارزانی شاری سۆران لە رووداوێكی كوشتن ئاگاداركرانەوە، راستەوخۆ تیمەكانی پۆلیسی سۆران رەوانەی شوێنی رووداوەكە كران.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە دوای دەركەوت كەوا كەسێك بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەگەڵ براكەی خۆی بە چەكی جۆری دەمانجە تەقەی لێكردووە و كوشتوویەتی.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراوە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی پەروێزخان کەوتەوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستدا

ئاگر لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان کەوتەوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستدا. ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە…
Total
0
Share