هۆكارەكانی زياتر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشكراكران

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق هەوڵەكانیان بۆ جێگیربوونی بەهای دۆلار دەگرنەبەر”.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو هۆكارانەی وادەكەن بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە ببینێت، ناسەقامگیریی دۆخی ناوچەكەیە كە وادەكات هاوڵاتییان پەنا بۆ كڕینی دراوی قورس ببەن و ئەوەش هۆكارێكە بۆ دابەزینی بەهای دینار.

ئاشكراشیكرد، بەشێكی زۆر لەو رێوشوێنانەی كە بانكی ناوەندیی عێراق گرتوویتەبەر رێوشوێنی كاتین و كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار نەبووە، بۆ دابەزینی بەهای دۆلار سەرەتا دەبێت دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ بازرگانە بچووكەكان دابینبكرێت بەو هەنگاوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار جێگیردەبێت.

بە بڕوای جەبار گۆران لەم هەلومەرجەی ئێستادا بانكی ناوەندی، حكومەتی عێراق و وەزارەتی بازرگانی چەند رێوشوێنێكی بەپەلە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەگرنەبەر.

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندی لەبارەی لەبارەی دۆلارەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد

بابەتی دواتر

گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی  روبە هەنار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share