لە سلێمانی بینایەک رووخا و پێنج کرێکار برینداربوون

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی دروستکردنی بینایەکی بازرگانی، نهۆمی یەکەمی بیناکە رووخا و لە ئەنجامدا پێنج کرێکار برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بیناکە دەکەوێتە بەرامبەر پرۆژەی شاری مامۆستایان، کاتێک سەقفی بیناکە رووخاوە کرێکارەکان کەوتوونەتە ژێر داروپەردووەکەوە و لە ئەنجامدا پێنج کەسیان برینداربوون کە برینی هەندێکیان سەختە.

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە، بەڵام نەبوونی مەرجی سەلامەتی بۆ کرێکاران نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share