ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا و ڕۆژنامەنوسە نزیکەکان لە بەرشلۆنەوە کەوتونەتە هێرشکردنە سەر چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە پاش ئەو دوو یارییە خراپەى لە یەک هەفتەدا ئەنجامیان دا.
ڕۆژنامەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە دوو ساڵە چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنەیە هیچ کات بەهێندەى ئەم دوو یارییەى ڕابردوو خراپ یارییان نەکردووە.
بە پێی وتەى ڕۆژنامەنوس و ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا، یاریزانەکان گوێ بە ڕێنماییەکانی چاڤی ڕاهێنەر نادەن و هەست دەکرێت متمانەى لەدەستداوە.
دەشڵێن ئاستی تیپەکە لاوازە و خراپ دەردەکەون و ڕوحیەت لە نێو یاریزانەکان نەماوە.