شەڕ و تەقەكردن لە قەزای خەبات روویدا

رووداوێكی شەڕ و تەقەكردن لە قەزای خەبات روویدا، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای خەبات-ی سەر بە پارێزگای هەولێر شەڕ لە نێوان هاوڵاتیەک و دوکاندارێک دروستبوو، دواتر شەڕەكە سەریكێشا بۆ چەک راکێشان و تەقەکردن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە زاری شاهێدحاڵانەوە رایگەیاند، رووداوەكە لەسەر یاری كۆنكەن بووە.

ئەوەشی وت، “هەردوو تەقەکەرەکە دەستگیرکراون، هیچ کەسێکیش بریندار نەبووە”.

دوو هەفتە لەمەوبەریش لە ئاكامی ناكۆكی و شەڕەتەقە لەو قەزایە چەند كەسێك بوونە قوربانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، “رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت”. د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share