پێگەى دیڤینسا سینترال ئاشکرایکردووە کە سێ هۆکار لە پشت ئەو بەیاننامەیەدا بوو کە یانەى ڕیاڵ مەدرید دژی مباپی بڵاویکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا ڕیاڵ دەڵێت ئێمە بەهیچ شێوەیەک گفتوگۆمان لەگەڵ مباپی نەکردووە و ئەو یاریزانی پاریسە.
دیڤینسا سینترال دەڵێت ڕیاڵ لەبەر ئەم سێ هۆکارە بەیاننامەى دژی مباپی دەرکردووە:
یەکەم:
ریال ترسی ئەوەى هەیە کە گفتوگۆکان تێکبچن لەگەل مباپیدا و نەگەنە ئەنجام
دووەم:
ڕیاڵ دەیەوێت مباپی لەبەر چاو دووربخاتەوە
سێیەم:
ریال دەیەوێت ئەم دوو مانگە بە بێ کێشە بڕوات و تا کاتی کردنەوەى بازاری گواستنەوە هەموو شتێکی یەکلایی کردبێتەوە