جارێکی دیکە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە هەریر کرایەوە ئامانج

بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە شارۆچکەی ھەریر نزیک لەھەولێر جارێکی دیکە کرایەوە ئامانج .

گروپی چەکداری مقاومەی ئیسلامی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی سەربازیی ئەمریکای لە شارۆچکەی ھەریر نزیک لەھەولێر کردوەتە ئامانج.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی هێرشە درۆنییەکەوە ئاشکرانەکراوە.

لە 7 ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا زیاتر لە 20 جار هێرشکراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: بەراورد بە مانگی رەمەزانی ساڵانی پێشوو کەمترین سەرپێچی لە شوێنە گشتییەکان تۆمارکراوە

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمترین سەرپێچی تۆمارکراوە. ئاوات محەمەد قائیمقامی…
Total
0
Share