هەولێر.. تیمەكانی بەرگریی شارستانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، بەهۆی بارانبارینی بەخووڕەوە لافاو لە چەند گەرەكێكی هەولێر، بەحرەكە و دارەتوو دروستبووە و ئاو چووەتە نێو چەند ماڵێكەوە

ئاشكراشیكرد، بەهۆی بارانبارینی بەخووڕەوە تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و تیم بۆ سەرجەم ئەو گەڕەكانە نێردراوە كە ئاستی ئاو تێیدا بەرزبووەتەوە.

راشیگەیاند، لە بەشێك لە شەقامە سەرەكییەكانی هەولێر ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروستبووە و پێشتریش راگەیەندرا كە ئامادەكاری بۆ بەرگرتن لە دروستبوونی لافاو كراوە.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی فەرەنسا كۆتاییهات

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن سزای سەرپێچیكردن لە بانگەشەی هەڵبژاردندا دیاریدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share