بەغداد.. حەشدی شەعبی ناوی شەقامێكی گۆڕی بەبێ ڕەزامەندیی حكومەت

شەوی ڕابردوو لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغدادی پایتەختی عێراق، ناوی شەقامێكیان گۆڕی “بەبێ ڕەزامەندیی حكومەت”.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئەلعەربییە كە ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی كانونی یەكەم بڵاویكردووەتەوە، لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغدادی پایتەختی عێراق ناوی شەقامی فڕۆكەخانەی بەغدادیان گۆڕیوە و ناویان ناوە “شەهید ئەبومەهدی موهەندس”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، “گۆڕینی ناوی ئەو شەقامە بەبێ ڕەزامەندیی حكومەتی عێراق بووە”.

ئەوەش هاوكاتی زیادبوونی ئاڵۆزییەكانی نیوان مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و هەندێك لە گروپەكانی سەربە حەشدی شەعبی دێت.

تەنانەت ئاڵۆزییەكانی لە بەغدادی پایتەخت بەجۆرێك بوون، باری لەناكاو ڕاگەیەندرا و تا 20ی مانگی داهاتووش درێژكرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موقتەدا سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی كرد دەستلەكاركێشانەوەكەیان پێشكەشی پەرلەمان بكەن

موقتەدا سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی كرد دەستلەكاركێشانەوەكەیان پێشكەشی پەرلەمان بكەن. موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی…
Total
0
Share