فڕۆكەخانەی هەولێر هەڵوەشاندنەوەی هەندێك لە گەشتەكانی رادەگەیەنێت

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە شەوی رابردووەوە تاوەكو بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 8 گەشتی هاتن و 5 گەشتی رۆیشتنی فڕۆكەخانەكە، هەڵوەشاونەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە بڵاوكرایەوە شەوی رابردوو بە دوو درۆن هێرشكراوەتە سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

بەپێی ماڵپەڕی فەرمیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەشتەكانی رۆیشتنی هەریەك لە ئیستانبوڵ لە كاتژمێرەكانی 02:50، 03:35 و07:35، نەجەف لە كاتژمێر 03:45، دەوحە لە كاتژێر 04:30 عەمان لە كاتژمێر 06:00 ی بەیانی هەڵوەشاونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامادەكاری بۆ خوێندنەوەی دووەم دەكرێت
پەرلەمان ڕوونكردنەوە لەبارەی پڕۆژەیاسای نوێی كار دەدات

لە پەرلەمانی كوردستان ئامادەكاری بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای نوێی كار دەكرێت و جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی…
Total
0
Share