پەرلەمانتارێك: دەمانەوێت یاسای بودجە هەمواربكەینەوە و مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەوڵێك هەیە كە یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بابەتی ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت.

ئاشكراشیكرد، وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆران كراوە و هەرێمی كوردستان سەرجەم ئەو داتایانەی پەیوەستن بە داهاتی ناوخۆ و نانەوتی بۆ بەغدادی روونكردووەتەوە و ئامادەیی خۆی دەربڕیوە كە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی عێراق بكات كە لە رێگای توركیاوە هەناردەدەكرێت یاخود بۆ ناوخۆ بەكاریدەهێنێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیشیكردەوە، یاسای بودجە بۆ ساڵی داهاتوو هەمواربكرێتەوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەكرێت.

بابەتی پێشتر

رێبوار تەها پێشوازیی لە شاندێکی یونامی کرد

بابەتی دواتر

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخى ئارد زیاتر داده‌به‌زێت.. سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراکى هاوڵاتییان گه‌یشته‌ كۆگاكان

وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق ڕایگه‌یاند، مادده‌كانى سه‌به‌ته‌ى سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتییان گه‌یشتووه‌ته‌ کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لەسه‌رجه‌م پارێزگاكاندا به‌ هەرێمی…
Total
0
Share