بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی ڕاپەڕین 250 مـاتـۆڕسکیلی دەستبـەسەرداگیراوی بێ سەرەتا، دوای پانکردنەوە و بڕینەوەیان لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی ڕاپەڕین رایگەیاند،” بـەپێی ڕێنمایی ژمارە ( 1 )ی سـاڵی 2016ـی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەرایەتیمان 250 ماتـۆڕسکـیلی دەستبەسەرداگیراوی بێ سەرەتا، دوای پانکردنەوە و بڕینەوەیان لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد،” هـەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە تـاوەکو ڕێکەوتی 15ی تشرینی دووەمی 2023 سەردانی بـەشی یاسایی بـەڕێـوەبـەرایـەتیمان بکات بەمەبەستی دانانی بڕی بارمتەی دارایی 200 هەزار دینار کە دەگـەڕێتـەوە بـۆ خـاوەنـەکـەی ، بـارمـتـە و گشت خـەرجییەکانی تـری بڵاوکردنەوەی ئەم ئـاگـاداریـیە دەکەوێـتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە زیادکردنەکەی بـۆ دەردەچـێت “.
پەیوەست بە کات و شـوێنی زیـادکـردنـەکە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت،” کاتژمێر ( 10 )ـی بـەیانی لە ڕێکەوتی 20ی تشرینی دووەمی 2023 لە گۆڕەپانی دەستبەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیمان لە قەزای ڕانیە دەبێت”.