دەربارەی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕەوەكان هۆشداری دەدرێت

شارەوانیی سلێمانی هۆشداری دەدات لە دواخستنی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕەوەكان لەلایەن خاوەنەكانیانەوە و دەڵێت، بەپێی یاسا دەبێتەوە موڵكی شارەوانی.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند، دوای تەواوکردنی ژمارەیەکی زۆر لە مامەڵەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕەوەکان، بەڵام تێبینی ئەوە کراوە کە هاوڵاتیان وەک پێویست سەردان ناکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان و تاپۆکردنی خانووەکانیان.

دەشڵێت، بۆ زانیاری هەموو لایەک بەپێی یاسای (3ی ساڵی 2019ی هەموارکراو) ئەگەر لە ماوەی کەمتر لە یەك ساڵدا و هەتا رێکەوتی 9ی ئەیلول سەرجەم پارەی تۆمارکردنیان نەدابێت بە مەبەستی تاپۆکردنی خانووەکانیان، ئەوا خانووەکانیان کە لەسەر موڵکی حکومەت دروستکردووە دەبێتەوە بە موڵکی شارەوانی، بە پێی یاسای ئاماژەپێکراو شارەوانی بە مافی خۆی دەزانێت بە زیادکردنی ئاشکرا بیفرۆشێت.

بابەتی پێشتر

كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرا

بابەتی دواتر

خشتەی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دابەزی

لە شاری هەولێر نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار دابەزی. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر…
Total
0
Share