250 ملیار دیناری دیكە گەیشتە هەرێم

وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنی 250 ملیار دیناری دیكە رادەگەیەنێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر 250 ملیار دیناری دیكە لە رێگای بانکی رەشیدەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

پێشتریش وەزارەتەكە گەیشتنی بڕی 200 ملیار دیناری لەلایەن بانكی رافیدەین-ەوە ئاشكراكرد.

وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی شەممە 4ی تشرینی دووەم لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی پێنجشەممە 9ی تشرینی دووەم کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری سلێمانی: هێڵی شەمەندەفەر دەگەیەندرێتە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ

بابەتی دواتر

كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share