عێراق مووچەی مانگی 11 دابەشدەكات

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی خانەنشینان بەو 100 هەزار دینارە زیادەیەشەوە كە حكومەتی عێراق بڕیاری لێداوە بۆ خانەنشینان خەرجبكرێت.

میدیاكانی عێراق لە زاری وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاویانكردووەتەوە، ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی خانەنشینان دەستیپێكردووە بەو 100 هەزار دینارە زیادەیەشەوە كە حكومەتی عێراق بڕیاری دابوو بەو خانەنشینانە بدرێت كە ئەگەر مووچەكەیان كەمتربێت لە یەك ملیۆن دینار 100 هەزار دیناری پێدەدرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەزارەتی دارایی فەرمانگەی كارگێڕی راسپاردووە بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی خانەنشینانی سەربازی و شارستانیی عێراق.

هاوکات وەزارەتی دارایی عێراق بانكەكانی رافیدەین و رەشیدی راسپاردووە رێكارەكانی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دەستپێبكەن.

بابەتی پێشتر

دۆخی یاریزانە پێکراوەکانی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی دواتر

بۆچی ڕۆناڵدۆ توڕە بوو؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share