کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە و تا ئێوارەی رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاسمانى هەرێم بۆ سبەىنێ پێنجشەممە و رۆژى هەینى لە نێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت سبەى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆیەک لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ لەسەر ناوچە کەمان زیاد دەبێت، پێشبینى باران بە شێوەى نمە بارانى کەم و بارانى مامناوەند هەیە، لە هەندێک ناوچە سنووریەکان هەندێک کات پێشبینى بارانى مامناوەند و کورت خایەنى هەیە، سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و دهۆک و کەرکوک ئەگەرى  نمە بارانى کەمى دەبێت لە هەندێک کاتدا.

ئاشکراشیکرد، کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان زیاتر دەبێت بارانى مامناوەند و دروست بوونى هەورە تریشقە هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان، رۆژى هەینى لە کاتەکانى بەرەبەیان باران بارینى کەم لەسەر هەندێک ناوچەى جیاجیا دەمێنێتەوە پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانى گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی تشرینی یەکەم راگەیەندرا

بابەتی دواتر

ئاسۆ مامەند: هاوپەیمانیی کەرکوک تایتڵی بەیەکەوە كاركردنەمانە بۆ بەهێزترکردنی ئیرادەی نەتەوەکەمان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەكێتی پابەندە بەو وادەیەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “یەكێتی پابەندە بەو وادەیەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە. سەعدی ئەحمەد پیرە،…
Total
0
Share