خوێندنی باڵا: كرێی خوێندن له‌ زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان كه‌مدەکرێتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند،” بۆ ئەمساڵیش داشکانى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەردەوامە و لەگەڵ  ئەوەشدا دەبێت زانکۆکان هاوکاری زیاتری خوێندکاران بکەن”

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند،”بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی ریزبەندی نیشتمانی لە گروپی “بی” بە رێژەی 10٪ کەم دەکرێتەوە، لە زانکۆکانی ریزبەندی گروپی “سی” کرێی خوێندن بە رێژەی 15٪ کەمدەکرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زانکۆ تایبەتانەی لە ڕیزبەندی نیشتمانی لە گروپی “دی” دان، کرێی خوێندن تیایاندا بە رێژەی 20٪ کەمدەکرێتەوە، لە پەیمانگا تایبەتەکانیش بە رێژەی 20٪ کەمدەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی نەخۆشخانەیەكی دیكە بۆ حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە تەرخاندەكرێت

تەندروستیی سلێمانی بڕیاریدا نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە بەڕووی هاوڵاتییاندا بكرێتەوە. سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

بڵێسە جەبار فەرمان: بۆ هەمواری یاسای بودجە و یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك پێویستە كورد یەك هەڵوێست بێت

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، بۆ هەمواری یاسای بودجە لە…
Total
0
Share